دۆزینەوەی گۆزەیەکی ٣ هەزار ساڵە لە شنۆ

گۆزەیەکی مێژوویی سێ هەزار و ٢٠٠ ساڵە کە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئاسنی٢ لە گوندی "حەسەن نووران "ی شارستانی شنۆ دۆزرایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، خەڵکی گەندی حەسەن نوورانی سەر بە شای شنۆ بە جێ بە جێ کردنی بەردێکی گەورە لە ناو گوندەکەدا گۆزەیەکی مێژوویی گڵێنەی لوولەداری بە شێوە ناودانی لە ڕەنگی نۆکیان دۆزیەوەتەوە.

مووسا خزری سەرۆکی ئیدارەی میراتی فەرهرنگی، پیشە دەستییەکان و گەشتیاری شنۆ ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند: ئەو گۆزە لە لایەن ئەندامانی ئەنجومەنی ئیسلامی ئەو گەندەوە ڕادەستی میراتی فەرهەنگی کراوە.

اوبراو زیادی کرد: ئەندازەی دەرکەی ئەو گۆزە ١١ سەنتی مەتر، بەرزایی گۆزەکە ٢٠ سەنتی مەتر، درێژایی لەەلەکەی ١٥ سەنتی مەتر و بەرزایی گۆزەکە بە گشتی ٢٤ سەنتی مەترە.

خزری وتی: سەردەمی ئاسن ٢ لە هەزار و ٢٠٠ ساڵ پێش زایین دەستی پێکردووە و تا ٨٠٠ ساڵ پێش زایین درێژەی هەبووە و پاش ئەوە سەردەمی ئاسنی ٣ دەستی پێکردووە.

News Code 17865

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 7 =