تا دابین کردنی ئاسایشی تەواوی عەفرین، لەوێ دەمێنینەوە

ئیبراهیم کالین وتەبێژی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند: تا کاتی دابین کرانی ئاسایشی تەواوی عەفرین و ناوچەکانی هاوێڕی، لەوێ دەمێنینەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی دۆغان، ئیبراهیم کالین وتەبێژی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ئەو شەڕەی کە لە دژی یەپەگە و پەیەدە دەستمان پێ کردووە، بە هیچ چەشنێک نابێتە لەمپەر لە بەردەم شەڕی دژ بە داعش و بە چەواشە بردنی ڕا و تەرکیزەکان لە سەر ئەو شەڕە.

ڕاشیگەیاند: ئێمە لە ناوچەی ئەدلەب پابەندین بە بەرپرسایەتییەکانمان و تا ئێستا هیزە ئەمنییەکانی تورکیا ٨ ناوەندی چاودێرییان لەو ناوچەیە چێ کردووە.

ناوبراو بە ئاماژە بە دانیشتنی سێ قۆڵیی سەرۆک کۆمارانی ئێران، تورکیا و ڕووسیا، وتی: رۆژی ڕابردوو لە دانیشتنی پووتین، ئەردۆغان و ڕۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران سەبارەت بە ڕادەست کردنی ئیدارەی عەفرین بە دەوڵەتی ناوەندیی سووریا پرسێکی ئاراستە کرد. لەوبارەوە هەڵوێستی ئێمە تەواو ڕوون و ئاشکرایە و ئامانجی سەرەتاییمان دابین کردنی ئاسایشی عەفرینە. ئێمە نامانەوێ لەو هەڕەشەیە بپەڕێینەوە و بەرەوڕووی هەڕەشەی دیکەی بین. لە ئێستادا ئاسایشی گرینگ باڵیت بە سەر ئەو ناوچەیەدا کێشاوە. سەبارەت بە تەل ڕەفعەت-یش دەبێ ئاماژە بەوە بکرێت کە ڕووسەکان لایان وایە کە هیچ هێزێکی پەیەدە ۆ یەپەگە لەو ناوچەیەدا نەماوە و سەرچاوەکانی ئێمەش ڕاستیی ئەو بابەتە پشت‌ڕاست دەکەنەوە.

ئیبراهیم کالین لە درێژەدا ڕوانییە پرسی شەنگال و وتیشی: ئێمە سەبارەت بە پاشەکشێی پەکەکە لە شەنگال زۆر بە هوشیارییەوە هەڵسوکەوت دەکەین. چونکە ئەو ڕێکخراوە گەلێ جار بەو تاکتیکە درۆیینانەی ئێمەی هەڵفریواندووە. ناوی خۆی یان شوێنی خۆی دەگۆڕێ، بەڵام هەوڵ دەدات بە جۆرێک درێژە بە ئامادەبوونی لەو شوێنانە بدات.

وتەبێژی ئەردۆغان جەختیشی کرد: ئێمە تا کاتی دابین کردنی ئاسایشی تەواوی ناوچە سنوورییەکان، ئاسایشی ناوخۆی عەفرین و ناوچەکانی هاوێری، لە عەفرین دەمێنینەوە و رێگە بە پەکەکەش نادەین لە شەنگالدا بن و بەرپرسانی عێراقیش ئاگاداری ئەو بابەتەن و ئەوانیش مانەوەی پەکەکە لە ناو خاکی وڵاتەکەیان قبووڵ ناکەن.

News Code 17862

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 2 =