ده‌ستگیر کردنی ۷ داعشی له‌ باشووری موسڵ

وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له‌ میانه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێک ئاماژه‌ی دا که‌ ۷ تیرۆریستی داعشیان له‌ میانه‌ی ئۆپراسیۆنێکی تایبه‌ت له‌ باشووری موسڵ ده‌ستگیر کردووه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سومرییه‌ نیوز، وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ڕاپۆرتێکی نوێی له‌ شه‌ڕی دژ به‌ داعش بڵاو کرده‌وه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ڕایگه‌یاند که‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌کان  ئۆپراسیۆنێکی نوێیان له‌ دژی داعشییه‌کان له‌ باشووری موسڵ جێبه‌جێ کردووه‌.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ کراوه‌ که‌ له‌ میانه‌ی ئه‌م ئۆپراسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌ زیاتر له‌ ۷ تیرۆریستی داعشی ده‌ستگیر بوون.

هه‌رله‌مباره‌وه‌ به‌رپرسێکی سوپای عێراق ڕایگه‌یاند که‌ له‌گه‌ڵ ده‌ستگیر کردنی ئه‌م ۷ که‌سه‌ ژماره‌یه‌کی زۆر چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی ده‌ستی به‌سردا گیراوه‌.

News Code 17859

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 8 =