فواد مه‌عسووم سکاڵای له‌ دژی جه‌بوری تۆمار کرد

سه‌رۆک کۆماری عێراق سه‌باره‌ت به پێشێلکاری یاسای بودجه‌ی عێراق، سکاڵای له‌ سه‌ر سه‌لیم جه‌بوری، سه‌رۆکی پارلمانی عێراق تۆمار کرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سومرییه‌ نیوز، فواد مه‌عسووم، سه‌رۆک کۆماری عێراق سه‌باره‌ت به پێشێلکاری یاسای بودجه‌ی عێراق، سکاڵای له‌ سه‌ر سه‌لیم جه‌بوری، سه‌رۆکی پارلمانی عێراق تۆمار کرد.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، فواد مه‌عسووم له‌ دادگای باڵای فدراڵی عێراق تانه‌ی له‌ سه‌ر جه‌بوری تۆمار کردووه‌ که‌ یاسای بودجه‌ی عێراقی بۆ ساڵی ۲۰۱۸ پێشێل کردووه‌. 

له‌م تانه‌یه‌ چه‌ندین پێشێلکاری سه‌لیم جه‌بوری له‌ بودجه‌ی ساڵی ۲۰۱۸ ده‌سته‌به‌ر کراوه‌.

ئه‌و له‌ دادگای فدراڵی عێراق داوای کردووه‌ تاکوو هه‌موو ئه‌م پێشێلکاریانه‌ به‌دوادا چوونی بکرێت و ده‌نگی له‌ سه‌ر بدرێت و ئه‌م هه‌ڵانه‌ ڕاست بکرێته‌وه‌.

شایانی باسه‌ که‌ له‌ بودجه‌ی ساڵی ۲۰۱۸، بودجه‌ی هه‌رێم له‌ سه‌دا ۱۷ بۆ سه‌دا ۱۲ که‌م کرایه‌وه‌ و ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆی ناڕه‌زایه‌تی لایه‌نه‌ کوردییه‌کانی عێراق.

News Code 17858

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 6 =