سه‌رله‌شکه‌ر جه‌عفه‌ری:

فیتنه‌ی ڕیفراندۆمی هه‌رێمی کوردستان له‌ کاتی خۆیدا پووچه‌ڵ کرایه‌وه‌

ناسەی هەواڵ: 4263529 -
فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگه‌یاند که‌ ساڵی ڕابردوو ساڵی شکستی یه‌ک له‌ دوای یه‌کی ئه‌مریکا له‌ ناوچه‌که‌ بوو، وه‌ک پووچه‌ڵ کردنه‌وه‌ی فیتنه‌ی ڕیفراندۆم له‌ کاتی خۆیدا.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سوپا نیوز، سه‌رله‌شکه‌ر محه‌مه‌د عه‌لی جه‌عفه‌ری، فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی ئێران هاوکات له‌گه‌ڵ پیرۆزبایی ساڵی نوێ وتی: ساڵی ۹۶ به‌ هه‌موو شیرینی و ناخۆشییه‌کانی وانه‌ی زۆر گه‌وره‌ی بۆ به‌رپرسانی ئێرانی تێدا بوو.

ئه‌و زیادی کرد: یه‌کێک له‌ ڕووداوه‌ ناخۆشه‌کان سوار بوونی دوژمنان له‌ سه‌ر خواستی ناڕازییه‌ ئێرانییه‌کان له‌ دۆخی ئابووری وڵات بوو. دوژمنانی ئێران پیلانی زۆر ئاڵۆزیان بۆ شۆڕشی ئیسلامی کێشابوو که‌ هه‌مووی به‌ هۆی هۆشیار بوونی خه‌ڵکه‌وه‌ پووچه‌ڵ کرایه‌وه‌.

فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای پاسداران وتی: هه‌روه‌ها به‌ره‌ی خۆڕاگری له‌ ناوچه‌که‌ سه‌رکه‌وتنی زۆری به‌ ده‌ست هێنا. شکستی داعش و له‌ ناوبردنی خه‌لافه‌ته‌که‌ی کارێکی یه‌کجار گه‌وره‌ بوو. هه‌روه‌ها پووچه‌ڵ کردنه‌وه‌ی فیتنه‌ی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان که‌ به‌ پشتیوانی و ڕۆڵی دروستی کۆماری ئیسلامی ئێران و به‌ هۆشیاری ده‌وڵه‌ت و خه‌ڵکی عێراق پووچه‌ڵ کرایه‌وه‌.

ئه‌و له‌ کۆتاییدا ڕایگه‌یاند که‌ ساڵی ڕابردوو ساڵی کلۆکسیۆنی شکسته‌ یه‌ک له‌ دوای یه‌که‌کانی ئه‌مریکا له‌ ناوچه‌که‌ بوو، که‌ هه‌مووی بووه‌ته‌ هۆی جێگیر بوونی زیاتری ئێران.

ناردنی بۆچوون

4 + 9 =