سزای زیندانی عوسمان بایده‌میر و سه‌لما ئیرماک په‌سه‌ند کرا

دادگای پیداچوونه‌وه‌ی تورکیا سزای زیندانیکردنی دوو په‌رله‌مانتاری کوردی ئه‌و وڵاته‌ی په‌سه‌ند کرد.

به‌ راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، دوێنێ چوارشه‌مه‌ دادگای تێهەڵچوونەوەی تورکیا سزای زیندانیکردنی عوسمان بایدەمیر بۆ ماوەی ساڵێك و ۵ مانگ سەلما ئیرماک، پەرلەمانتاری هەدەپەی لە بازنەی جۆلەمێرگ بۆ ماوەی دوو ساڵ و نیو پەسندکرد.

  دوای پەسندکرانی سزاکانی سەر ئەو دوو پەرلەمانتارەی هەدەپە، چاوەڕواندەکرێت هەفتەی داهاتوو لە پەرلەمانی تورکیا مافی پەرلەمانتارێتییان لێوەربگیرێتەوە.

هەر ئەمڕۆ دادگه‌ بڕیاری ده‌ستگیر کردنی بۆ بەسیمە کۆنجا پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە لە شاری سیرت و ۱۳ کەسی دیکە دەرکرا.

ئەگەر لە دەنگدانی پەرلەماندا مافی پەرلەمانتارێتی لە عوسمان بایدەمیر و سەلما ئیرماک بسەندرێتەوە، ئەوا ژمارەی کورسییەکانی هەدەپە لە ۵۰ کورسی بۆ ۴۸ کورسی کەمدەبێتەوە.

News Code 17854

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 9 =