ئه‌مریکا له‌ کوردستانی سووریا ده‌مێنێته‌وه‌

سه‌رۆکی کۆماری ئه‌مریکا دوای کۆبوونه‌وه‌ی لێژنه‌ی ئه‌منیه‌تی وڵاته‌که‌ی بڕیاری داوه‌ که‌ بۆ ماوه‌یه‌کی دیکه‌ هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ سووریا و ناوچه‌ کوردییه‌کانی ئه‌م وڵاته‌ بمێننه‌وه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا ڕه‌زایه‌تی داوه‌ که‌ هێزه‌کانی ئه‌مریکا بۆ ماوه‌یه‌کی دیکه‌ له‌ خاکی سووریادا بمێننه‌وه‌، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یه‌ که‌ ترامپ حه‌فته‌ی ڕابردوو ڕایگه‌یاند که‌ ئه‌مریکا به‌ زوویی له‌ سووریا ده‌کشێته‌وه‌ و هاوپه‌یمانه‌کانی جێگه‌ی پڕ ده‌که‌نه‌وه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، لێژنه‌ی ئه‌منیه‌تی ئه‌مریکا دوای کۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆماری ئه‌م وڵاته‌ بڕیاری مانه‌وه‌ له‌ سووریای داوه‌ و ئاماژه‌یان داوه‌ که‌ تاکوو کۆتایی یه‌کجاره‌کی داعش و یارمه‌تی دانی سوورییه‌کان بۆ ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ له‌ خاکی سووریادا ده‌مێننه‌وه‌.

ترامپ هه‌روه‌ها دابین کردنی ۲۰۰ ملیۆن دۆلار پاره‌ی بۆ یارمه‌تی دانی هێزه‌کانی سه‌ر به‌ ئه‌مریکا له‌ سووریا ڕاگرت.

سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه‌ ترامپ دوێنێ ڕه‌زایه‌تی داوه‌ به‌ مانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا بۆ ماوه‌یه‌کی دیکه‌ که‌ زۆربه‌یان له‌ ناوچه‌کانی ژێر کۆنترۆڵی کوردی سووریادا جێگیر بوون.

به‌رپرسێکی ئه‌مریکایی ئاماژه‌ی داوه‌ که‌ نامانه‌وێت به‌ په‌له‌ له‌ سووریا بکشینه‌وه‌، به‌ڵام سه‌رۆک کۆماری به‌ مانه‌وه‌ی درێژی سوپای ئه‌مریکا له‌م وڵاته‌ ڕازی نییه‌.

News Code 17853

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 6 =