په‌که‌که‌ کوژران و بریندار بوونی ۲۵ سه‌ربازی تورکیای ڕاگه‌یاند

هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه‌) له‌هێرشێكدا بۆسه‌ر سوپای توركیا له‌هه‌رێمی سێرت، ۱۵ سه‌ربازیان كوشت‌و ۱۰ سه‌ربازی دیكه‌یان بریندار كرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، دوێنێ چوارشه‌ممه‌ میدیاكانی په‌كه‌كه‌ بڵاویانكرده‌وه‌، له‌چالاكییه‌كی هێزه‌کانیان له‌ڕۆژی ٣٠ی ئادار له‌نزیك گوندی گردارا-ی ناوچه‌ی چیاڕه‌ش-ی سێرت، توانیویانه‌ سوپای توركیا بكه‌نه‌ ئامانج ‌و ۱۵ سه‌ربازیان لێبكوژن‌و ۱۰ سه‌ربازی دیكه‌ش بریندار بكه‌ن.

هاوكات میدیاكانی په‌كه‌كه‌ ئه‌وه‌شیان بڵاوكرده‌وه‌، توانیویانه‌ له‌چالاكیه‌كه‌یاندا ده‌ست به‌سه‌ر چه‌ندین جۆر چه‌ك ‌و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی سوپای توركیادا بگرن.

ئه‌مه‌ له‌ حاڵێکدایه‌ که‌ به‌رپرسانی سه‌ربازی و سیاسی تورکیا تا ئێستا ئه‌م هه‌واڵه‌یان پشتڕاست یان ره‌ت نه‌کردووه‌ته‌وه‌ و له‌ میدیا فه‌رمییه‌کانی ئه‌و وڵاته‌دا باس نه‌کراوه‌.

News Code 17851

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 13 =