کوردی سووریا ئاماده‌یی خۆیی بۆ هاوکاری سوپای عێراق ڕاگه‌یاند

به‌رپرسێکی کوردی سووریا پێشنیاری کرد که‌ هێزه‌ کورده‌کانی سووریا به‌ هاوڕێی هێزه‌ عێراقییه‌کان شه‌ڕی هاوبه‌شی داعشییه‌کان بکه‌ن.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ هاوار نیوز، ئاڵدار خه‌لیل هاوسه‌رۆکی بزوتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای دیموکڕاتیکی سووریا ڕایگه‌یاند: له‌ ئێستادا پاشماوه‌کانی داعش له‌ ناوچه‌ هاوبه‌شه‌کانی ئێمه‌ و عێراق بوونیان هه‌یه‌ و ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ هێزه‌ کوردییه‌کان و سوپای عێراق بتوانن پێکه‌وه‌ ئۆپراسیۆنی هاوبه‌شی دژ به‌ داعش ئه‌نجام بده‌ن.

ئه‌و زیادی کرد: عێراق دراوسێی ئێمه‌یه‌ و ئه‌م وڵاته‌ش له‌ تیرۆریسمی داعش زیانی زۆری دیوه‌ و ده‌توانین پێکه‌وه‌ شه‌ڕی هاوبه‌شیان بکه‌ین.

ئاڵدار خه‌لیل ئاماژه‌ی داوه‌ که‌ هێزه‌ کوردییه‌کان له‌ عه‌فرین دوای داگیر کردنی ئه‌م شاره‌ له‌ لایه‌ن تورکیاوه‌ که‌می کردووه‌ و وتی: تاکتیکی شه‌ڕی ئێمه‌ گۆڕدراوه‌ و چی دیکه‌ شه‌ڕی ڕاسته‌وخۆ ناکه‌ین. هه‌ر بۆیه‌ پێویستمان به‌و ژماره‌یه‌ زۆره‌ له‌ هێز له‌ عه‌فرین نییه‌ و ژماره‌یان که‌می کردووه‌.

ئه‌م به‌رپرسه‌ کورده‌ ئاماژه‌ی دا: هێزه‌ زیاده‌کان به‌ مه‌به‌ستی شه‌ڕی دژ به‌ داعش و مه‌ترسییه‌کانی دیکه‌ ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌کانی دیکه‌ کراون.

ئه‌و سه‌باره‌ت به‌ هێرشی داگیرکاری تورکیا وتی: دوای عه‌فرین داعش دووباره‌ خۆی ڕێکخستووه‌ته‌وه‌ و له‌م بۆشاییه‌ بۆ هێرش کردن سوودی بردووه‌.

News Code 17850

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 12 =