کەهکێشانی ڕێگای شیری لە گەڵ دراوسێیه‌کەی لێکده‌ده‌ن

لێکۆڵینەوەیەکی نوێ پێش بینی دەکات کەهکێشانی ڕێگای شیری تا ٢ ملیار ساڵی دیکە هەروا گەورە دەبێتەوە کە لە گەڵ ئاندرۆما دراوسێیەکەی خۆی لێک دەدەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە پی ئەی سایێنس، توێژەران پێش بینی دەکەن کەهکێشانی ڕێگای شیری بەربڵاوتر دەبێتەوە و دەگاتە سنووری خۆی لە گەڵ دراوسێیەکەی واتا کەهکێشانی ئاندرۆما.

ئاڵبەت هیچ پێکدادانێکی کەهکێشانی تا ٤ ملیار ساڵی دیکە ڕوو نادات. بە وتەی لێکۆڵەران کەهکێشانی رێگای شیری ئێستا گەورەییەک بەرانبەر ١٠٠ هەزار ساڵی نووری هەیە و چەند ملیار هەسارە لەوانە هەتاوی لە خۆدا جێ داوە.

لێکۆڵەران وا بۆی دەچن ریگای شیری و کەهکێشانەکانی هاوشێوەی بە خێرایەک نزیک  بە ٥٠٠ مەتر لە چرکەدا گەورە دەبنەوە.

News Code 17849

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 7 =