به‌شداری به‌رپرسانی ئێران له‌ پرسه‌ی دڵۆڤان بارزانی

باڵوێزی پێشووی ئێران به‌ هاوڕێی وه‌فدێکی باڵای ئێرانی به‌شداریی پرسه‌ی دڵۆڤان بارزانی برای نێچیرڤان بارزانیان کرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، حه‌سه‌ن دانایی فه‌ڕ، باڵوێزی پێشووی ئێران له‌ عێراق، سه‌ردانی هه‌ولێری کرد.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌م سه‌ردانه‌ی دانایی فه‌ڕ به‌ مه‌به‌ستی به‌شداری کردن له‌ پرسه‌ی دڵۆڤان بارزانی برای نێچرڤان بارزانی ئه‌نجام بووه‌.

شایانی باسه‌ که‌ دڵۆڤان بارزانی برای دوولفه‌ی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بوو که‌ ۳ ڕۆژ پێش ئێستا به‌ هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه‌ کۆچی دوایی کرد.

پێشتر محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیش له‌ په‌یامێکدا سه‌ره‌خۆشی له‌ نێچیرڤان بارزانی کردبوو.

News Code 17846

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =