داعش تەنیا سەدا ۴ی خاکی سووریای لە کۆنترۆڵ دایە

جێگری وەزیری بەرگری سووریا جەختی کرد کە گرووپی تیرۆریستی داعش تەنیا سەدا ۴ی خاکی سووریای لە کۆنترۆڵ دایە.

 بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک،  مەحموود شەوا جێگری وەزیری بەرگری سووریا لە لێدوانێکدا لە کۆنفرانسی ئەمنیەتی مسکۆ ڕایگەیاند : ئێستاکە گرووپی تیرۆریستی داعش تەنیا سەدا ۴ی خاکی سووریای لە کۆنترۆڵ دایە. 
شەوا هەروەها جەختی کرد: ئێمە دەستکەوتی باشمان لە ساڵانی ڕابردوو لە بواری شەڕ دژی تیرۆریزم هەبووە. ساڵی ۲۰۱۷ ساڵێکی گرنگ لەم بارەیەوە بۆ یارمەتی بە وڵاتانی هاوپەیمان بە تایبەتی ڕووسیا و ئێران بوو. 
ناوبراو هەروەها جەختی کرد: لەناو بردنی تیرۆریزم لە ڕاستیدا زیانێکی گەورە دێتە ئەژمار بۆ پڕۆژەکانی ڕۆژئاوا.
News Code 17843

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 5 =