داخوازیی سەدر لە گه‌لی عێراق بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمان

ڕێبەری ڕەوتی سەدر داوای لە خەڵکی عێراق کردووە کە بەشداری بەربڵاویان لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی مانگی مەی هەبێت تا بەستێن بۆ بوونی گەندەڵان لە ئەو وڵاتە خۆش نەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە، موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە سەر پێداویستی بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی مانگی مەی جەختی کرد و بەشداریی تێیدا بە واتای نیشتمان پەروەری زانی.

سەدر جەختی کرد: ئەگەر ئێوە دەنگ نەدەن گەندەڵەکان سوارمان دەبن. من خەریکی شەڕ لە گەڵ گەندەڵی و گەندەڵەکانم و ئەم شەڕەش درێژەی هەیە. بەشداری نەکردنی ئێوە لە هەڵبژاردنەکان بە واتای کۆڵدان بەرابەر گەندەڵەکان و گەندەڵییە.

ناوبراو زیادی کرد: بەشداری ئێوە لە هەڵبژاردنەکان پەیامێکی ڕوونە بۆ داگیرکاران و تیرۆریستەکان. ئەگەر ئیوە بەشداری نەکەن گەندەڵەکان دێن. بەشداری نەکردنی ئێوە دەبێتە هۆی شادی دوژمنان بەڵام بەشداری ملیۆنی ئێوە دوژمن تووڕە دەکات

News Code 17842

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 3 =