ڕێکاری زۆرمان بۆ ده‌ر کردنی داگیرکه‌ره‌کان له‌ عێراق هه‌یه‌

سه‌رۆکی گرووپی نۆجه‌با جه‌ختی کرد که‌ به‌رخۆدانی عێراق ڕێکاری زۆری بۆ ده‌ر کردنی داگیرکه‌ره‌کان له‌ عێراق هه‌یه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئانا، ئه‌کره‌م که‌عبی، سه‌رۆکی گرووپی نۆجه‌با جه‌ختی کرد که‌ به‌رخۆدانی عێراق ڕه‌تی کرده‌وه‌ که‌ به‌ هیچ لیستێک به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراقیان کردبێت و وتی: ئێمه‌ له‌ به‌شداری خه‌ڵک له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان و گۆڕینی ئه‌و که‌سانه‌ی بوونه‌ هۆی ئه‌م هه‌موو کاره‌ساته‌ بۆ عیراق پشتیوانی ده‌که‌ین.

ئه‌و زیادی کرد: ده‌بێت گه‌نده‌ڵکاری له‌ عێراق ڕیشه‌کێش بکرێت، ئه‌م گه‌نده‌ڵکارانه‌ به‌ هاوکاریی کردنی هاوپه‌یمانی شه‌ڕی ئه‌مریکا و وه‌هابییه‌کانی سعوودییه‌ و پشتیوانی له‌ داعش، عێراقیان له‌ ناو برد. 

ئه‌م به‌رپرسه‌ باڵایه‌ی حه‌شدی شه‌عبی وتی: ئێمه‌ پێشتریش وتوومانه‌ که‌ به‌ربژار ده‌ستنیشان ناکه‌ین، به‌ڵام داوا له‌ خه‌ڵک ده‌که‌ین به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌کان بکه‌ن. نۆجه‌با دوای سه‌رکه‌وتنی عێراق به‌ سه‌ر تیرۆریسته‌کان له‌ دوای ئه‌وه‌یه‌ که‌ له‌ قۆناغی جه‌هادی ئه‌سغه‌ره‌وه‌ بۆ جیهادی ئه‌کبه‌ر خۆی بگوازێته‌وه‌ و خزمه‌ت به‌ ئاوه‌دانی عێراق بکات.

که‌عبی هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری شه‌ڕی نۆجه‌با له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی ئه‌مریکا وتی: ڕێکاری زۆر بۆ به‌ره‌ی خۆڕاگری هه‌یه‌ که‌ داگیرکاره‌کان له‌ عێراق ده‌ربکات که‌ له‌ ئه‌گه‌ری پێویست بوون له‌ به‌ری ده‌گرین. ئه‌گه‌ر گۆڕانکاری له‌م هه‌ڵبژاردنانه‌دا دروست نه‌بێت تیرۆریسته‌کانی داعش دووباره‌ ده‌توانن سه‌ر هه‌ڵبده‌نه‌وه‌، ئێمه‌ ده‌بێت ئه‌مریکا له‌ گۆڕه‌پانی سیاسی عێراق دوور بخه‌ینه‌وه‌.

News Code 17840

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 12 =