ئێمە خۆمان بە ئەرک دەزانین بە هەموو جۆرێک پشتیوانی لە ئێوە بکەین

ڕێبەری باڵای شۆڕش ی ئیسلامی ئێران لە وڵامدانەوەی نامەیەکی سەرۆکی نووسینگەی سیاسی بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامی فەلەستین (حەماس) جەختیان کرد: ئێمە خۆمان بە ئەرک دەزانین بە هەموو چەشنێک پشتیوانی لە ئێوە بکەین.

 بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی نووسینگەی ڕێبەری، ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری شۆڕش وڵامی نامەیەکی ئیسماعیل هەنیەی دایەوە.

ڕێبەری لە وڵامی نامەکەی هەنیەدا بە جەخت لەسەر هەڵوێستە بەردەوامەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پشتیوانی فەلەستین و خەباتگێڕانی، چارەسەری پرسی فەلەستینی بە بەهێزکردنەوەی لایەنی خەباتگێر و خۆڕاگر لە جیهانی ئیسلام و بەهێزکردنەوەی شەڕ دژی ڕژێمی داگیرکەر و پشتیوانانەکانیان زانی.

جەختیشیان کردووە: چوون بەرەو دانوستان لەگەڵ ڕژێمی فریودەر و درۆزن و داگیرکەر، هەڵەیەکی گەورە و نەبەخشراوە کە سەرکەوتنی گەلی فەلەستین  وەدوا دەخات و جگە لە خەسار هیچی دیکەی بۆ گەلی ستەم لێکراو نیە.

ئاماژەشیان داوە کە ئێمە خۆمان بە ئەرک دەزانین بە هەموو شێوەیەک پشتیوانی لە ئێوە بکەین. ئەمە ئەرکێکی ئایینی و فەرزێکی مرۆڤی و سەرووتر لە ڕووداو و گۆڕانکارییە سیاسییەکانە و پشتیوان بە خوا وەک ڕابردوو ئەم ئەرکە ڕادەپەڕێنین.

ئەوەشیان راگەیاندووە کە سەرجەم گەلان و دەوڵەتە موسڵمانەکانی جیهان و ڕەوتە ئیسلامییەکان هەموویان بەردەنگ و بە ئەرکی ئەم ئەرکە گەورەیەن.

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران  ڕاشیانگەیاند کە ئەمڕۆ گەڕانەوەبۆ سەربەرزی و بەهێزی بۆ ئوممەتی ئیسلامی تەنیا بەستراوە بە خۆڕاگری لە بەرانبەر ئیستکبار و پیلانە دزێوەکانی و پرسی فەلەستین لە سەرووی هەموو پرسە نێودەوڵەتییە ئیسلامیەکانەوەیە.

News Code 17839

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 4 =