۱۰۰ هه‌زار ئاواره‌ی عه‌فرینی گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ ماڵه‌کانی خۆیان

یه‌کێک له‌ به‌رپرسانی کوردی سووریا سه‌ر به‌ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی کوردی سووریا که‌ دژی سیاسه‌ته‌کانی په‌یه‌ده‌ له‌ سووریایه‌ وتی: گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌کان بۆ عه‌فرین ده‌ستی پێ کردووه‌ و تاکوو ئێسته‌ ۱۰۰ هه‌زار که‌س گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سپۆنتیک، فواد علیکۆ، یکێک له‌ به‌رپرسانی ئه‌نجامه‌نی نیشتمانی کوردی سووریا که‌ دژی په‌یه‌ده‌ن وتی: له‌ میانه‌ی ۱۰ ڕۆژی ڕابردوو نزیک به‌ ۱۰۰ هه‌زار ئاواره‌ بۆ شاری عه‌فرین گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌، به‌ڵام هێشتا ۲۰۰ هه‌زار که‌سی دیکه‌ نه‌هاتوونه‌ته‌وه‌.

ئه‌و زیادی کرد: ئێمه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ین که‌ هه‌موو ئاواره‌کان بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان و ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌ده‌نی عه‌فرین هه‌وڵ ده‌دات ئیداره‌دانی شار له‌ ده‌ست بگرێت.

ئه‌و هه‌روه‌ها جه‌ختی کرد که‌ کاروباری ئه‌منیه‌تی شاری عه‌فرین به‌ پۆلیسی خۆجێی شاره‌که‌ و خودی شارۆمه‌ندانی عه‌فرین سپێردراوه‌ و هێزه‌کانی سوپای ئازادی سووریا له‌ ده‌ره‌وه‌ی شاره‌که‌ جێگیر بوون.

فواد علیکۆ سه‌باره‌ت به‌ شاری عه‌فرین وتی: له‌گه‌ڵ که‌می ئاو و کاره‌با ڕووبه‌ڕووین و هه‌وڵ ده‌ده‌ین که‌ کێشه‌کانی شاره‌که‌ چاره‌سه‌ر بکه‌ین. 

شایانی باسه‌ که‌ تورکیا به‌ بیانۆی بوونی هێزه‌کانی په‌که‌که‌ له‌ عه‌فرین هێرشی کرده‌ سه‌ر عه‌فرین و دوای ۵۸ ڕۆژ داگیر کرد.

News Code 17838

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 13 =