گرتنی ژماریه‌ک داعشی له‌ ڕۆژئاوای ئه‌نباری عێراق

ژماره‌یه‌ک له‌ تیرۆریسته‌کانی داعش له‌ میانه‌ی ئۆپراسیۆنێکی هێزه‌ سه‌ربازییه‌کانی عێراق له‌ پارێزگای ئه‌نبار ده‌ستگیر کران.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئه‌لنه‌شره‌، هێزه‌ عێراقییه‌کان له‌ میانه‌ی ئۆپراسیۆنی تایبه‌تی له‌ دژی تیرۆریسته‌کان توانیان ژماره‌یه‌ک داعشی له‌ ڕۆژئاوای ئه‌نبار ده‌ستگیر بکه‌ن.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، هێزه‌کانی عێراق له‌ میانه‌ی ئه‌م ئۆپراسیۆنه‌ توانیان ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ تیرۆریسته‌کانی عێراق بێ شه‌ڕ و پێکدادان ده‌ستگیر بکه‌ن.

ئه‌م ئۆپراسیۆنه‌ له‌ ناوچه‌کانی قه‌زیه‌ ڕوته‌به‌، قائیم و هیت له‌ پارێزگای ئه‌نبار ئه‌نجام بووه‌.

هه‌ر له‌مباره‌وه‌ به‌رپرسێکی عێراقی ڕایگه‌یاند که‌ ئه‌م ئۆپراسیۆنه‌ دوای وه‌ر گرتنی زانیاری ورد له‌ خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ ئه‌نجام بووه‌ و به‌ ته‌واوی سه‌رکەوتووە.

News Code 17837

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 17 =