گفتوگۆی ته‌له‌فۆنی ترامپ و نتانیاهۆ سه‌باره‌ت به‌ ئێران

کۆشکی سپی له‌ گفتوگۆی ته‌له‌فوونی سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا و سه‌رۆک وه‌زیرانی ڕژیمی زایۆنی سه‌باره‌ت به‌ ئه‌منیه‌تی ئیسڕائیل و هاوکاری دوو قۆڵی له‌ دژی ئێران هه‌واڵی دا.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ مه‌عا، کۆشکی سپی له‌ میانه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێک ئاماژه‌ی دا که‌ دۆناڵد ترامپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا و بنیامین نتانیاهۆ، سه‌رۆک وه‌زیرانی ڕژیمی زایۆنی ته‌له‌فوونی سه‌باره‌ت به‌ درێژه‌ دان به‌ هاوکارییه‌کان له‌ دژی ئێران گفتوگۆیان کرد.

له‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا هاتووه‌: ترامپ ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ پێبه‌ند ده‌بێت به‌ پاراستنی ئه‌منیه‌تی ڕژیمی زایۆنی.

ڕۆژی پێشووش ترامپ له‌گه‌ڵ پاوشای عه‌ره‌بستان سه‌باره‌ت به‌ چۆنیه‌تی سازانی نێوان ئیسڕائیل و فه‌له‌ستینییه‌کان گفتوگۆیان کرد.

News Code 17836

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 6 =