له‌ دیداری سیسی و جه‌بوری؛

میسر جه‌ختی له‌ پشتوانی و یارمه‌تی دانی عێراق کرد

ناسەی هەواڵ: 4263208 -
سه‌رۆک کۆماری میسر له‌ میانه‌ی دیدار له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی پارلمانی عێراق ڕایگه‌یاند که‌ قاهیره‌ پێبه‌نده‌ به‌ پشتیوانی کردن و یارمه‌تی دانی عێراق له‌ هه‌موو ڕووێکه‌وه‌.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سومرییه‌ نیوز، عه‌بدول فه‌تاح سیسی، سه‌رۆک کۆماری میسر له‌ میانه‌ی دیدار له‌گه‌ڵ سه‌لیم جه‌بوری، سه‌رۆکی پارلمانی عێراق جه‌ختی کرد که‌ قاهیره‌ پێبه‌نده‌ به‌ پشتیوانی کردن و یارمه‌تی دانی عێراق له‌ هه‌موو ڕووێکه‌وه‌.

له‌م دیداره‌ جه‌بوری پیرۆزبایی سه‌رکه‌وتنی سیسی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆک کۆماری ئه‌م دواییه‌ی میسری کرد و ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ خه‌ڵک و سه‌رۆک کۆماری میسر پیرۆز کرد.

هه‌ر دوو لا له‌م دیداره‌ سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندی دوو لایه‌نه‌ له‌ نێوان عێراق و میسر و ڕێکاره‌کانی به‌هێز کردن و هه‌ماهه‌نگی دوو لانه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌ شه‌ڕی دژ به‌ تیرۆر له‌ ته‌نیشت دواین گۆڕانکارییه‌کانی ناوچه‌که‌ و جیهان دیداریان کرد.

جه‌بوری جه‌ختی کرد: عێراق له‌ قۆناغێکی گرنگ دایه‌ و پێویستی به‌ پشتیوانی عه‌ره‌بی و جیهانی بۆ شه‌ڕی دژ به‌ تیرۆریسته‌کانه‌.

ناردنی بۆچوون

3 + 8 =