داعش هێشتاش هەڕەشەیەکی جیهانییە

سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە لێدوانێکدا وتی: داعش سەرەڕای شکست هێنانی، هێشتا پۆتانسیەل و توانستی وێرانگەری، گۆڕینی خێرای تاکتیکی و دزە کردنە وڵاتانی جۆراوجۆری بۆ خۆی پاراستووە و لەو لایەنەوە هێرش دەبات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سپۆتنیک، ڤیلادیمیر پووتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند کە گرووپی تیرۆریستیی داعش لە سووریا بە تەواوی تێکشکاوە، بەڵام بەوەشەوە هێشتا هەڕەشەیەکی جیهانی بە ئەژمار دێت.

پووتین کە بۆ دیداری سێ قۆڵی لە گەڵ سەرۆک کۆمارانی ئێران و تورکیا چۆتە ئەنقەرە، وتیشی: داعش لە سووریا شکستی هێناوە، بەڵام هێشتا پۆتانسیەل و توانستی وێرانگەری، گۆڕینی خێرای تاکتیکی و دزە کردنە وڵاتانی جۆراوجۆری بۆ خۆی پاراستووە و لەو لایەنەوە هێرش دەبات.

ئەو لێدوانانەی پووتین بە شێوەی تۆمارکراوە لە دەسپێکی کۆنفڕانسی ئەمنیی مسکۆ بۆ ئامادەبووان بڵاو کراوە.

News Code 17832

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 3 =