سەرکردەیەکی داعش لە باکووری ڕۆمادی کوژرا

پۆلیسی عێراق لە کوژرانی چەندین ئەندامی داعش و لەوان یەکێک لە سەرکردەکانی ئەو گرووپە تیرۆریستییە لە باکووری ڕۆمادی هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "النشره"، "هادی رزیح" فەرماندەی هێزەکانی پۆلیسی ئەنبار ڕایگەیاند کە لە میانەی ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی عێراقی لە دژی تیرۆریستانی داعش لە سارای سۆرسار لە باکووری ڕۆمادی، ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەو گرووپە تیرۆریستییە کوژران.

ڕاشیگەیاند: هێزەکانی عێراقی درێژە دەدەن بە ئۆپەراسیۆنی خۆیان بۆ پێوشوێن گرتنی تیرۆریستانی داعش کە سەدان کەسیان بەرەو سارای ئەنبار هەڵاتوون و لە میانەی ئەو ئۆپەراسیۆنەشدا "عومەر سەفوەک" یەکێک لە سەرکردەکانی داعش لە ڕۆمادی کوژراوە.

رزیح جەختیشی کرد: ئەو گرووپە تیرۆریستییە بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی تێکدەرانە پلان دادەڕێژن.

News Code 17831

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 8 =