پەلە دەکەین لە ڕەوتی پێدانی ئێس – ۴۰۰ بە تورکیا

سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە دەستپێشخەری بۆ ڕادەست کرانی خێرای سیستەمی مووشەکیی ئێس – ۴۰۰ بە تورکیا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سپۆتنیک، ڤیلادیمیر پووتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە کۆنفڕانسی رۆژنامەوانیی لە شاری ئەنقەرە ڕایگەیاند کە مسکۆ دەستپێشخەری دەکات لە کاتی ڕادەستکرانی سیستەمی بەرگریی مووشەکی اس – ۴۰۰ بە تورکیا.

ڕووسیا و تورکیا مانگی دیسامبێری ڕابردوو گرێبەستێکیان بۆ کڕینی ئەو سیستەمە مووشەکییە لە لایەن ئەنقەرەوە واژۆ کرد کە بەرەوڕووی ناڕەزایەتیی هاوپەیمانانی تورکیا لە ناتۆ بۆوە.

سەرۆک کۆماری ڕووسیا وتیشی: ئێمە پەلە دەکەین لە ڕەوتی پێدانی ئەو سیستەمانە و لە بابەت نرخەکانیش یەکلا بووینەتەوە و ئەوە هەنگاوێکی زۆر گرینگە.

ڕاشیگەیاند: ئێمە ئەو دەستپێشخەرییەمان لە سەر داوای ئەنقەرەی دۆست و هاوپەیمانمان ئەنجام داوە.

بەوەشەوە سەرۆک کۆماری ڕووسیا ڕوونی نەکردەوە کە ڕێک چ کاتێک سیستەمگەلی ئێس – ٤٠٠ وەک ئاڵۆزترین سیستەمگەلی بەرگریی مووشەکیی ڕووسیا، ڕادەستی ئەنقەرە دەکرێت.

News Code 17830

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =