ئێران و ڕووسیا بۆ شه‌ڕی دژه‌ تیرۆر هاوکاری زیاتر دەکەن

ئه‌میر حاته‌می ئاماژه‌ی دا که‌ هاوکاری نێوان تاران و مسکۆ بۆ دژایه‌تی تیرۆرسیته‌کان له‌ سووریا درێژه‌ی ده‌بێت و ئه‌م هاوکاریانه‌ به‌ پێی ئه‌و په‌یمانه‌ ئه‌نجام ده‌بێت که‌ پێکه‌وه‌ به‌ستوومانه‌.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌کانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئێران، ئه‌میر حاته‌می وه‌زیری به‌رگری ئێران له‌گه‌ڵ سێرگەی شایگۆ، وه‌زیری به‌رگری ڕووسیا دیداری کرد.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌م دیداره‌ وتی: ئێمه‌ پێبه‌ندین به‌و به‌ڵێنانه‌ی له‌گه‌ڵ ڕووسیا بۆ کۆتایی هێنان به‌ تیرۆریسته‌کان له‌ سووریا داومانه‌ و ئه‌م سه‌فه‌ره‌ش له‌ درێژه‌ی سه‌فه‌ره‌ی وه‌زیری به‌رگری پێشوو دایه‌ بۆ کۆنفڕانسی ئه‌منیه‌تی مسکۆ.

ئه‌و زیادی کرد: هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا به‌ سه‌رکه‌وتوویی ئه‌نجام بووه‌ و سپاسی به‌رپرسانی مسکۆ ده‌که‌ین که‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ن په‌ره‌ی زیاتر به‌ هاوکارییه‌کانی نێوان ڕووسیا و ئێران بدرێت. هاوکارییه‌کان به‌ پێی ڕێککه‌وتنامه‌که‌ی ساڵی ۲۰۱۵ پێشکه‌وتنی باشی بووه‌.

حاته‌می هه‌روه‌ها وتی: هاوکارییه‌کانی ڕووسیا و ئێران تاکوو کۆتایی یه‌کجاره‌کی تیرۆریسته‌کان له‌ سووریا درێژه‌ی ده‌بێت. 

لای خۆیه‌وه‌ وه‌زیری به‌رگری ڕووسیا سپاسی لایه‌نی ئێرانی کرد که‌ به‌شداری کۆنفڕانسی ئه‌منیه‌تی مسکۆیان کردووه‌ و وتی: ئێران و ڕووسیا به‌ هاوکاری یه‌کتر توانیان به‌شێکی زۆری سووریا له‌ ده‌ستی تیرۆرسیته‌کان ئازاد بکه‌ن.

وتیشی: بۆ ئه‌منیه‌ت ناوچه‌که‌ و به‌ تایبه‌ت گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌کان بۆ سووریا و ژیانه‌وه‌ی سووریا ده‌بێت دانوستان بکه‌ین.

News Code 17829

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 15 =