تەقە کردن لە بینای ناوەندی یوتیۆب لە کالیفۆڕنیا

میدیا ئەمریکییەکان لە تەقە کردن لە نزیکی بینای ناوەندی سایتی یوتیۆب لە کالیفۆڕنیا هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، میدیا ئەمریکییەکان لە تەقە کردن لە نزیکی بینای ناوەندی سایتی یوتیۆب لە کالیفۆڕنیا هەواڵیان دا.

هەواڵەکان لە ئامادە بوونی هێزی پۆلیس و ناردنی ئۆتۆمبیلی فریاکەوتن بۆ شوێنی ڕووداوەکە باس دەکەن و پۆلیس داوای لە خەڵک کردووە لە شوێنی ڕووداوەکە دوور بکەونەوە.

پۆلیس بوونی کەسێکی چەکداری لە نزیکی بینای یوتیۆب پشت ڕاست کردووەتەوە و لە بریندار بوونی لانیکەم ٤ کەس لە ئەو ڕووداوە هەواڵی دا.

بەرپرسانی پۆلیسی کالیفۆڕنیا ڕایەنگەیاند کە هۆکاری تەقەکە لە بنکەی یوتیۆب لە شاری سەن برۆنۆ ناسێندرایەوە و ژنێکی بە ڕەگەز ئێرانیش بە ناوی نەسیم نەجەفی ئەقدەم بووە.

بە وتەی بڕێ لە میدیاکان، بەڵگەیەکی ڤیدیۆیی لە نەسیم نەجەفی ئەقدەم لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە زمانی ئینگلیزی و فارسی بڵاو بووەتەوە کە تێیدا ناوبراو لە سڕینەوەی بەڵگە ڤیدیۆییەکانی لە لایەن یوتیۆبەوە سکاڵای کردووە. بەڵگە ڤیدیۆییەکانی ناوبراو زیاتر لە یەک ملیۆن سەردان کەری بووە تێیاندا لە سانسۆری ڤیدیۆکانی خۆی لە لایەن یوتیۆبەوە سکاڵای کردبوو.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە پۆلیس ڕایگەیاندووە ئامانجی ناوبراو لە ئەو تەقە کردنە بابەتی بنەماڵەیی بووە.

News Code 17828

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 1 =