خۆپیشاندانی مامۆستایانی ناڕازی له‌ که‌لار و کۆیه‌

ئەمڕۆ بەشێک لە مامۆستایان لە کەلار و کۆیە و چەند ناوچەیەکی تری هەرێم بەردەوامییان دا بە خۆپیشاندان دژی سیستمی پاشەکەوتی موچە.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له‌ که‌ناڵی ئێن ئارتی، مامۆستایان لە خۆپیشاندانەکاندا داوا دەکەن سیستمی پاشەکەوتی موچە هەڵبووەشێنرێتەوە، ئەگەر نا بەردەوام دەبن لە بایکۆت و خۆپیشاندان.

سەرەڕای داواکارییەکان بۆ شکاندنى بایکۆت، ئەمڕۆ چوار شەممە  بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن لە سلێمانى و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەرین و کۆیە و چەند شارێکى تر بەردەوامە.

لە سلێمانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی چووە بەردەم ژمارەیەک لە قوتابخانەکان، بەڵام هیچ قوتابخانەیەکیان دەوامیان دەستپێنەکردووەتەوە.

هاوکات دوێنێ بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی ئەمڕۆی دیاری کرد بۆ دەستپێکردنەوەی دەوامی قوتابخانە و خوێندنگەکان

News Code 17827

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 5 =