۴ هه‌زار پۆلیسی تورکیا ئه‌منیه‌تی پووتین و ڕۆحانی  دابین ده‌که‌ن

هاوکات له‌گه‌ڵ کۆبوونه‌وه‌ی ۳ قۆڵی نێوان سه‌رۆک کۆماره‌کانی ڕووسیا، ئێران و تورکیا زیاتر له‌ ۴ هه‌زار پۆلیس ئه‌رکی دابین کردنی ئه‌منیه‌تی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یان له‌ ئه‌ستۆ گرتووه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئاناتۆلی، ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ له‌ شاری ئه‌نقه‌ره‌ و به‌ هۆی به‌شداری سه‌رۆک کۆماره‌کانی ئێران و ڕووسیا و تورکیا له‌ کۆبوونه‌وه‌ی سووریا حاڵه‌تی نائاسایی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌.

هه‌روه‌ها به‌ پێی زانیارییه‌کان له‌ ده‌ورووبه‌ری ئۆتێله‌کانی جێگیر بوونی پووتین و حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک کۆماری ئێران ڕێکاری ئه‌منیه‌تی زۆر سه‌خت له‌به‌ر گیراوه‌ و ئه‌و شه‌قامانه‌ی به‌ره‌و ئه‌م ئۆتێلانه‌ ده‌چێت چاودێڕی سه‌ختی به‌ سه‌ردا ده‌کرێت.

هێزه‌کانی تایبه‌ت به‌ پۆلیسی تورکیا له‌ ده‌ره‌وه‌ی بیناکانی مانه‌وه‌ی سه‌رۆک کۆماره‌کانی ئێران و ڕووسیا جێگیر کراون. ئه‌مڕۆ زیاتر له‌ ۴ هه‌زار پۆلیسی تورکیا ئه‌رکی دابین کرندی ئه‌منیه‌ت بۆ پووتین و ڕۆحانی له‌ ئه‌ستۆیانه‌.

News Code 17826

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 5 =