ئەمریکا ۲ بنکه‌ی سه‌ربازی له‌ مه‌نبه‌ج ده‌کاته‌وه‌

بە پێچەوانەی پاگەندەی ئەم دوانییانەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە سەر کشانەوەی سەربازەکانیان لە سووریا، ئەمریکا خەریکی دامەزراندنی ٢ بنکەیە لە مه‌نبەج.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەناتۆڵی، ئەمریکا خەریکی دامەزراندنی ٢ بنکەی سەربازیە لە شاری مه‌نبەج هەڵکەوتوو لە سووریا.
بە پێی ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵدەرییە، ئەمریکا لە باکووری گوندی دادات هەڵکەوتوو لە شاری مه‌نبەج لە باکووری سووریا کە لە کۆنترۆڵی هێزەکانی پەکەکە و پەیەدە دایە خەریکی دامەزراندنی ٢ بنکەیە.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، یەکێک لە بنکەکانی ئەمریکا لە ٨ کیلۆمەتری ڕۆخانەی ساجور هەڵکەوتوو لە جرابلۆسە کە ناوچەی قەڵغانی فرات و هێڵی پێشەوەی مه‌نبەج لێک جودا دەکاتەوە.
لە ئەگەری تەواو بوونی ئەو بنکەیە، نەعیمیە نزیکترین بنکەی ئەمریکی بە ناوچەی قەڵغانی فڕاتەوە دەبێت

News Code 17824

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 10 =