وڵامی عه‌بادی به‌ داخوازیی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ بۆ که‌رکووک

نووسینگەی حەیدەر عەبادی ڕایدەگەێنێت که‌ "عێراق ناچێتە ژێر هەژمونی وڵاتانی بیانی بۆ کاروباری تایبەتی عێراق".

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، نوسینگەی ڕۆژنامەوانی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق وەڵامی لێدوانەکانی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانی دایەوە، سەبارەت بە داوایەکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ گەڕانەوە بۆ ناوچە کێشەلەسەرەکان.

سەعد حەدیسی وتەبێژی نوسینگەی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق  ڕایگەیاندووە: "بابەتی گەڕانەوە و بڵاوبوونەوەی هێز لەناو خاکی عێراقدا، بەرپرسیارێتی حکومەتی فیدراڵییە و بڕیارێکی سەروەرانەی عێراقە و سەربەخۆیە و ناچێتە ژێر هەژموون و خواستی هێزی دەرەکییەوە".

سەعد حەدیسی ئاماژەی بەوەش کردووە که‌ "بەرژەوەندی نیشتیمانی بڕیاردەدات لە دیاریکردنی بڵاوبوونەوەی هێزەکان و ئەو بڕیارەش حکومەتی فیدراڵی دەیدات".

وتەبێژی نوسینگەی حەیدەر عەبادی ئەوەشی وتووە که‌ "کاتێک یاسا چەسپا لە ناوچە کێشەلەسەرەکان و خرایەوە ژێر کۆنترۆڵی حکومەتی فیدراڵی، ڕامانگەیاند ئەکرێت هێزەکانی پێشمەرگە بەشداری پێبکرێت لە چەسپاندنی یاسا و بەرقەراربوون، بەڵام دەبێت ئەو هێزانە لەژێر فەرمان و بڕیاری حکومەتی فیدراڵیدا بن".

ئەو وتانەی نوسینگەی حەیدەر عەبادی لەکاتێکدایە، جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاندبوو "وەزارەتی پێشمەرگە و ناوخۆی هەرێم، لەگەڵ دوو شاندنی ئەمریکی و بەریتانی کۆبوونەتەوە و گفتوگۆکراوە دەربارەی دووبارە بڵاوکردنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لە ناوچە کێشەلەسەرەکان لە نێوان هەولێر و بەغدا."

 ئاشکراشی کرد هێزەکانی هاوپەیمانان داوای گەڕانەوەی پێشمەرگە و سەرجەم دامودەزگا ئەمنییەکانی کوردیان کردووە بۆ ناوچە کێشەلەسەرەکان .

News Code 17823

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 2 =