کشانه‌وه‌ی په‌که‌که‌ له‌ شه‌نگال به‌ فه‌رمانی ئۆجالان بووه‌

ڕۆژنامه‌ی حه‌یاتی له‌نده‌ن ڕایگه‌یاند: کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی په‌که‌که‌ له‌ شه‌نگال به‌ فه‌رمانی سه‌رۆکی ئه‌م حزبه‌ و به‌ چاودێڕی ئه‌مریکا ئه‌نجام بووه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕۆیترز، ڕۆژنامه‌ی حه‌یات له‌ میانه‌ی ڕاپۆرتێکدا نووسی: بڕیاری په‌که‌که‌ بۆ کشانه‌وه‌ له‌ شه‌نگال له‌ باکووری عێراق به‌ فه‌رمانی ڕاسته‌وخۆی عه‌بدوڵا ئۆجالان ئه‌نجام بووه‌ که‌ له‌ زیندانی تورکیا دایه‌.

له‌ درێژه‌دا هاتووه‌: ئه‌م کاره‌ی په‌که‌که‌ به‌ ئامانجی به‌ر گرتن به‌ هێرشی سه‌ربازی تورکیا بۆ سه‌ر عه‌فرین و سووریا ئه‌نجام بووه‌ تاکوو شه‌نگال له‌ شه‌ڕی دووباره‌ بپارێزرێت.

ڕۆژنامه‌ی حه‌یات هاوکات ئاماژه‌ی داوه‌ که‌ کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی په‌که‌که‌ له‌ شه‌نگال به‌ پێی ڕێککه‌وتنێکی هه‌موولایه‌نه‌ له‌ نێوان هه‌ولێر و په‌که‌که‌ و به‌ چاودێڕی ئه‌مریکا به‌ ئامانجی چوونی هێزه‌کانی سوپای عێراق و پێشمه‌رگه‌ بۆ ئه‌م شاره‌ ئه‌نجام بووه‌.

شایانی باسه‌ که‌ سوپای تورکیا دوای کشانه‌وه‌ی په‌که‌که‌ له‌ شه‌نگال هێرشه‌کانی خۆیی بۆ سه‌ر ناوچه‌ی قه‌ندیل چڕتر کردووه‌ته‌وه‌ و تاکوو ئێسته‌ نزیک به‌ 15 کیلۆمه‌تر له‌ خاکی هه‌رێمی کوردستان به‌ره‌و قه‌ندیل پێشڕه‌وی کردووه‌.

News Code 17822

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 2 =