نیگه‌رانی فواد مه‌عسوم له‌ دووباره‌ بوونه‌وه‌ی پیلانی عه‌فرین له‌ شه‌نگال

سه‌رۆک کۆماری عێراق له‌ میانه‌ی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی حه‌یاتی چاپی عه‌ره‌بستان سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر شه‌نگال وتی: به‌غدا هیواداره‌ که‌ ئه‌وه‌ ڕوو نه‌دات.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕۆژنامه‌ی حه‌یات، فواد مه‌عسووم په‌یوه‌ندی نێوان وڵاته‌که‌ی و عه‌ربستانی به‌ زۆر باش وه‌سف کرد.

ئه‌و له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی حه‌یاتی عه‌ره‌بستان سه‌باره‌ت به‌ هه‌رێم و به‌غداش وتی: دانوستانه‌کانی نێوان هه‌ر دوولا درێژه‌ی هه‌یه‌ و بابه‌ته‌کان بۆ ڕێچکه‌ی ئاسایی خۆیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌.

ئه‌و زیادی کرد: به‌غدا کارێکی زۆر باشی کرد که‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی نارد، نه‌ هه‌رێم له‌ به‌غدا بێ نیازه‌ و نه‌ به‌غداش له‌ هه‌رێم، هه‌ر دوولا سه‌ر به‌ یه‌ک وڵاتی هاوبه‌شن و پێویستیان به‌ یه‌کتره‌. بڕێک لایه‌نه‌ تۆمه‌تی دزی کردن ده‌خه‌نه‌ پاڵ لایه‌نه‌کانی دیکه‌ و ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رمایه‌دانه‌ری له‌ عێراق کز بکات.

فواد مه‌عسووم سه‌باره‌ت به‌ ئاواره‌کان وتی: له‌م ڕووه‌وه‌ وڵاتانی جیهان یارمه‌تی باشی عێراقیان داوه‌، جاری وه‌ها بووه‌ ۲۰ ملیۆن دۆلار و جاری وه‌هاش بووه‌ ۱۵ ملیۆن دۆلار یارمه‌تی ئاواره‌کان دراوه‌ به‌ڵام هێشتا کێشه‌کان به‌ ته‌واوی چاره‌سه‌ر نه‌بووه‌.

ئه‌و له‌ وڵامی پسیارێک سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڕه‌شه‌کانی تورکیا بۆ هێرش کردنه‌ سه‌ر شه‌نگال وتی: دوای کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی په‌که‌که‌ له‌ عێراق ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ بوونی نییه‌ که‌ هیچ هێزێک بتوانێت هێرش بکاته‌ سه‌ر خاکی ئێمه‌. نیگه‌رانی ئه‌وه‌ین که‌ هه‌مان سیناریۆی عه‌فرین له‌ شه‌نگال دووباه‌ره‌ ببێته‌وه‌ و هیوادارین تورکیا ده‌ست بۆ کاری وه‌ها نه‌بات.

News Code 17821

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =