پەكەكە لە‌ شه‌نگال نه‌کشاوه‌ته‌وه‌

فەرماندەی هێزی ئێزیدخان لەدەڤەری شه‌نگال دەڵێت: ده‌نگۆی کشانه‌وه‌ی په‌که‌که‌ له‌ شه‌نگال، درۆی نیسان بوو و ئیستا هه‌ر له‌ شه‌نگالدان.

به‌ راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، قاسم شەشۆ لەمیانی چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ دەنگی ئەمریكا وتی:پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە "لەڕۆژی یەكی مانگی چواردا درۆی نیسانیان كردو وتیان دەكشێنەوە كەچی نەكشانەوەو‌ تا ئێستاش نەڕۆیشتوون‌و ئەوە تەنیا نمایشتێك بوو لەڕۆژی جیهانی درۆداو لەفەیسبووك بڵاویان كردەوە".

دەشڵێت: "مەترسییەكە لەوەدایە توركیا بەتۆپ و تەیارە هێرش بكاتە سەر شه‌نگال، بۆیە وەك بە بەشی كوردی دەنگی ئەمریكا دەڵێت"داوا لە ئەمریكا و ئەوروپا دەكەین فشار بخەنە‌ سەر حكومەتی عێراقی تا پەكەكە لە‌شه‌نگال دەربكات، چونكە‌ هێزێكی ڕێگە پێنەدراون ‌و لەدوای داعش مەترسی گەورەی سەر شه‌نگالن".

ئەو فەرماندەیەی ئێزیدییەكان جەخت دەكاتەوە، كە ڕاست نییە بوترێت پەكەكە لەكاتی خۆیدا خەڵكی شه‌نگالی لەدەست داعش ڕزگاركرد، "ئەوە چەند كەسێكی خۆیان بوون دەیانهێنانە سەر تەلەفزیۆن‌و دەیانوت ئەمانە ئێزیدین و ئێمە ڕزگارمان كردوون".

هەروەها دەڵێت: ئەوە ڕاست نەبوو، بەڵكو هێزی پێشمەرگەی هه‌رێمی كوردستان و هێزەكانی ئێزیدخان هاتن‌و بەفریای خەڵكی شه‌نگال كەوتن و ڕزگاریان كردن.

فەرماندەی هێزەكانی ئێزیدخان داوا لەكۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش دەكات تا "ڕزگاریان بكەن لەدەست یەپەگە و پەكەكە و یەپەژە، چونكە ئەوانە تیرۆرستن و هاوڕێی تیرۆریستیش دەكەن ئەو عەرەبانەی كەناموسی ئێمەیان برد لەشه‌نگال ئەوان دەیانهێنن‌و هەڤاڵێتیان دەكەن".

قاسم شەشۆ ئاماژە بەوەش دەكات لەناو شه‌نگالدا چەندین لایەنی سیاسی هەن‌و تەنیا‌ دووان سیانێكیان لەگەڵ ئەوانن.

News Code 17820

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 5 =