ئۆپراسیۆنی تورکیا لە عەفرین بۆ یەکپارچه‌یی سووریا گرینگە

سەرۆک کۆمارانی تورکیا لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیی هاوبەش لە گەڵ سەرۆک کۆماری ڕووسیا جەختی لە گرینگیی ئۆپراسیۆنی سوپای وڵاتەکەی لە پێناو یه‌کپارچه‌یی سووریا کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە رۆژنامەی جمهوورییەت، پاش بەڕێوەچوونی دانیشتنی ئەنجومەنی باڵای هاوکاریی تورکیا – ڕووسیا لە ئەنقەرە بە ئامادەبوونی ڤیلادیمیر پووتین و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆمارانی دوو وڵات و وەفدی باڵای ڕووسیا و تورکیا، پووتین و ئەردۆغان بەشداری کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیی هاوبەش بوون.

پووتین لەو کۆنفڕانسە بە ئاماژە بە واژۆکرانی ڕێککەوتنگەلێک لە نێوان دوو وڵات، ڕایگەیاند: سەبارەت بە ئامادەکردنی ڕێککەوتنگەلی نوێ فەرمانی پێویست بە ڕێکخراوە هاوپەیوەندەکان دراوە و گفتوگۆی سیاسیی نێوان دوو وڵات زۆر بە چڕی ئەنجام دەدرێت و پاش ٨ دیدار لە ساڵی ڕابردووی زایینییەوە تا ئێستا ئاستی بازرگانیی نێوان دوو وڵات گەیشتۆتە ٢٢،١ ملیارد دۆلار. لەو دیدارانەدا سەبارەت بە ڕادەست کرانی سیستەمی مووشەکیی S-۴۰۰یش گفتوگۆمان کردووە و بڕیار دراوە کە ئەو ڕەوتە پەلەی لێ بکرێت و لە ماوەیەکی زووتردا ڕادەستی ئەنقەرە دەکرێت.

سەرۆک کۆماری ڕووسیا بە ئاماژە بە لێکدانەوەی ئەنجامی دانوستانی نێوان گەلانی سووری لە سووچی لە میانەی گفتوگۆکانی لە گەڵ لایەنی بەرانبەر، وتیشی: سەبارەت بە هەنگاوە پێویستەکان بۆ کەمکردنەوەی کێشە و ناکۆکییەکانی سووریا و باشکردنی دۆخی ئەو وڵاتە دانوستانمان کرد و بەیانی بە ئامادەبوونی هاوتای ئێرانیمان، دانیشتنێکی سێ قۆڵیمان لەوبارەیەوە دەبێت.

لە درێژەدا ئەردۆغانیش ڕایگەیاند: لە بواری سەربازی، سیاسی، بازرگانی و فەرهەنگی گفتوگۆمان کرد و گفتوگۆ سیاسییەکان کاریگەریی لە سەر بواری ئابووریشدا دەبێت. ئامانجمان گەیشتن بە ئاستی ١٠٠ ملیارد دۆلاریی مامەڵەی بازرگانی لە ساڵدایە.

ناوبراو لە درێژەدا جەختی کرد: لە کۆبوونەوەی سێ قۆڵی لە گەڵ هاوتای ئێرانی کە بەیانی بەڕێوە دەچێت سەبارەت بە ڕەوتی دانوستانەکانی ئاستانە گفتوگۆ دەکەین. ئەو دانیشتنە دەرفەتێک دەبێت بۆ ڕاگۆڕینەوە سەبارەت بە پرسی سووریا. لە ئێستادا لە گەڵ دۆستانی ڕووسیمان نیگەرانیی هاوبەشمان سەبارەت بە سووریا هەیە.

ڕاشیگەیاند: لە سەر ئەو بڕوایەم کە داهاتووی سووریا بە ڕادەیەک گرینگە کە ناکرێ داهاتووی سووریا ڕادەستی گرووپگەلی تیرۆریستیی وەک پەیەدە و یەپەگە و داعش بکرێت. لەو بارەوە بە تەرکیز لە سەر بەرژەوەندییە هاوبەشەکان درێژە بە هاوکارییەکانمان دەدەین.

ئە٥دۆغان سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیا لە عەفرین ڕوونی کردەوە: دەرفەتی پێویست ڕەخساوە بۆ ئەوەی زانیاریی پێویست سەبارەت بە عەفرین بدەینە بەڕێز پووتین. کاتی خۆی جەختمان کرد کە ئۆپەراسیۆنی سەربازیی سوپای تورکیا لە عەفرین جگە لە دابین کردنی ئاسایشی تورکیا، بۆ تەواوەتی سەرزەوینی و یەکگرتوویی نیشتمانی تورکیاش گرینگ دەبێت. ئیستاش بە ئیزنی خودا سەبارەت بە دابین کردنی ئاسایش و سەقامگیریی سووریا بە شێوەیەکی یەکسان پێکەوە هاوکاری دەکەین.

News Code 17812

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 0 =