گڵکۆی سوڵتان سڵێمان دەگەڕێندرێتەوە بۆ باکووری سووریا

فکری ئیشیک جێگری سەرۆک وەزیرانی تورکیا ڕایگەیاند گڵکۆیێندرێتەوە بۆ شوێنە پێشووەکەی لە باکووری سووریا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەریی دۆغان، فکری ئیشیک، جێگری سەرۆک وەزیرانی تورکیا لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە گواستنەوەی گڵکۆی سوڵتان سڵێمان بۆ شوێنە پیشووەکەی لە باکووری سووریا پاش ٣ ساڵ، وتی: لە ٢٢ی فێڤریەی ٢٠١٥ بە هۆی هەشەڕەکانی گرووپی تیرۆرسیتی داعش بۆ سەر گڵکۆی سوڵتان سڵێمان، ئەو گڵکۆیە لە هەڵمەتێکدا لە باکووری سووریاوە گواسترایەوە بۆ ناوخۆی تورکیا.

گڵکۆی سڵێمان شا لە باکووری سووریا بەشێک لە وڵاتی تورکیایە.

ناوبراو لە درێژەدا وتی: دوابەدوای چوونە دەرەوەی تەواوی داعش لە مەنبەج و ئاوەدان کردنەوەی پردی کاراکوزاک لە سەر ڕۆخانەی فڕات هیچ لەمپەرێک لە سەر ڕێگای گواستنەوەی گڵکۆی سوڵتان سڵێمان نامێنێت

News Code 17810

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 11 =