ڕووسیا وزەخانەی ناڤۆکی لە تورکیا چێ دەکات

هاوکات لە گەڵ سەفەری سەرۆک کۆماری ڕووسیا بۆ ئەنقەرە، چێ کردنی وزەخانەی ناڤۆکی تورکیا لە لایەن ڕووسەکانەوە دەست پێدەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەناتۆڵی، سبەی چوارشەممە هاوکات لە گەڵ سفەری ڤیلادمیر پووتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا بۆ ئەنقەرە، ڕێوڕەسمی چێ کردنی وزەخانەی ئاک کۆیۆ لە مرسینی تورکیا بەرێوە دەچێت. ئەو وزەخانە لە لایەن کۆمپانیای دەوڵەتی ڕووس ئەتۆمەوە چێ دەکرێت.

پڕۆژەی ناڤۆکی تورکیا ٢٠ ملیار دۆلار تێچووی دەبێت و سەدا ١٠ ی کارەبای وڵاتیش دابین دەکات.

ڤیلادمیر پووتین ئەمڕۆ سێشەممە بۆ سەفەرێکی دوو ڕۆژە دەچێتە تورکیا. ئەگەرچی ئەو سەفەرە ماوەیەک پێش پلانڕێژیی بۆ کرابوو بەڵام ئەو سەفەر لە گەڵ بەرز بوونەوەی ئاڵۆزییەکانی ڕۆژاوا لە گەڵ ڕووسیا هاوکات بووە.

سەردانی پووتین لە تورکیا بۆ بەشداری لە دووهەمین کۆبوونەوەی بەرپرسانی ئێران، تورکیا و ڕووسیا سەبارەت بە پرسی سووریایە.

پرسەکانی وەکوو ئاگربڕ لە سووریا و یەکپارچەیی خاکی ئەو وڵاتە لە ئەو بابەتانەیە کە لە کۆبوونەوەی بەرپرسانی ٣ وڵاتەکە لێک دەدرێتەوە.

 پێشتر خولی یەکەمی ئەو دانوستانە لە سوچی بەڕێوە چووبوو.

News Code 17809

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 9 =