هێڵی دەریایی نێوان عێراق و عەرەبستان کرایەوە

بەرپرسانی عەرەبستان ڕایانگەیاند کە لە دوای ۲٨ ساڵ، یەکەمین هێڵی دەریایی ڕاستەوخۆ لە نێوان عێراق و سعودییە بە فەرمی کرایەوە.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە عەکاز، بەرپرسانی بەندری مەلک عەبدولعەزیز لە دەمامی عەرەبستان ڕایانگەیاند کە هێڵێکی دەریایی ڕاستەوخۆیان لە نێوان دوو وڵاتی سعوودییە و عێراق لە دوای ساڵی ۱۹۹۰وە کردووەتەوە.

بڕیار وایە کە ئەم هێڵە دەریاییە ڕاستەوخۆیە کەل و پەل لە نێوان دوو بەندەری مەلک عەبدولعەزیزی عەرەبستان و ئۆمولقەسری عێراق بگوازێتەوە.

نەعیم نەعیم بەڕێوەبەری گشتی بەندەری مەلک عەبدولعەزیز ڕایگەیاند کە ئەم هێڵە دەریاییە لە سەرەتای مانگی مارس دەستی بەکار کردووە و دەستکەوتی باشی هەبووە.

News Code 17807

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 6 =