کورد و ئەمریکا لە مەنبەج بۆ بەرەنگاربوونەوەی تورکیا ئامادە دەبن

هەواڵدەریی فەڕەنسا لە ئامادەیی هێزەکانی سووریای دیموکراتیکی سووریا لە مەنبەج و بەرزبوونەوەی جموجۆڵی هێزەکانی ئەمریکا بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێرشی شیمانەیی تورکیا و هاوپەیمانانی سووریی بۆ سەر ئەو شارە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی فەڕەنسا، تورکیا پاش داگیرکردنی شاری کوردنشینی عەفرین لە بەرواری ۱۸ی مارچی ٢٠١٨، هەڕەشەی کردووە کە شاری مەنبەج لە ١٠٠ کیلۆمەتریی رۆژهەڵاتی عەفرین-یش دەگرێت و هێزەکانی کورد لەو شارەش دەردەکات. بەڵام بە پێچەوانەی عەفرین، ژمارێکی زۆری هێزی ئەمریکایی کە بە پێی ڕاگەیاندنی چاودێری مافی مرۆڤی سووریا نزیکەی ۳۵۰ کەسن، لە هاوێری ئەو شارە جێگرکراون.

هێزە کوردییەکانی ناو شاری مەنبەج لەوبارەوە بە هەواڵدەریی فەڕەنسایان وتووە کە هێزەکانی تورکیا و هاوپەیمانانی بەردەوام بنکەکانیان بۆردومان دەکەن. هەر بۆیە هێزە کوردییەکان ئێستا لە ئامادەیی تەواودان بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێرشی شیمانەیی تورکیا.

بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، هێزە ئەمریکاییەکانیش بەردەوامن لە گەشت لێدانی زەوینی و ئاسمانیی کۆپتەری لە مەنبەج و خەلیل مستەفا فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک لە لێدوانێکدا بۆ هەواڵدەریی فەڕەنسا وێرای پشت‌ڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵە، ڕایگەیاند: ئەمریکا بنکەیەکی سەربازیی لە مەودای نێوان مەنبەج و حەلەب لە گوندی ئاسالیا کردۆتەوە.

لە لایەکی دیکەوە بە پێی ڕاپۆرتی چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا نزیکەی ٣٥٠ کەس لە هێزەکانی هاوپەیمانی دژی داعش کە زۆربەیان ئەمریکایین، لە شاری مەنبەج جێگرن. هاوکات چاودێرانی خۆجێی و رۆژنامەی "الوطن" لە بەرزبوونەوەی ژمارەی هێزی هاوپەیمانی و جێگرکرانی جیهازاتی قورس و توپخانەیی لە مەنبەج لە لایەن هێزەکانی سەر بە ئەمریکاوە هەواڵیان داوە.

هەروەها محەمەد ئەبووعادڵ سەرۆکی ئەنجومەنی شاری مەنبەج لە لێدوانێک بۆ AFP بە ئاماژە بە هەڵکدنی خەندەق لە هاوێری شاری مەنبەج و دانانی پازگەی سەربازیی لە سەر رێگاکانی ئەو شارە، ڕایگەیاندووە کە هەڕەشەکانی تورکیا بە هەند وەردەگیردرێت و هاوپەیمانی دژی داعش ژمارەی هێزەکانی خۆی لە مەنبەج زیاتر کردووە.

هاوکات عەبدولکەریم عومەر لە بەرپرسانی باڵای کورد لە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکووری سووریا سەبارەت بە ئەگەری دەرچوونی هێزەکانی ئەمریکی دوای پێداگریی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە بۆ بردنەدەرەوەی هێزەکانی لە سووریا، وتی: ئەگەری کشانەوەی بە پەلەی هێزەکانی ئەمریکی لە مەنبەج زۆر کەمە و جارێ زووە بۆ قسەکردن لەوبارەیە.

News Code 17805

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 17 =