ساڵی ڕابردوو ئێران ۱۷ هه‌زار جار له‌رزیوه‌

به‌ پێی ئاماری بواری زه‌وی ناسی تاران، وڵاتی ئێران له‌ ساڵی ۹۶ی هه‌تاوی زیاتر له‌ ۱۷ هه‌زار جار له‌راوه‌ته‌وه‌ و له‌ دوو مانگی سه‌رماوه‌ز و به‌رفرانبار زیاترین بۆمه‌له‌رزه‌ لێی داوه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، له‌ ساڵی ۹۶ی هه‌تاوی ۱۷ هه‌زار و ۹۰ بۆمه‌له‌رزه‌ی زیاتر له‌ یه‌ک ڕیشتر هاتووه‌ و له‌م ژماره‌یه‌ ۵۳۱۱ بومه‌له‌رزه‌ی له‌ نێوان ۲.۵ و ۴ ڕیشتر بووه‌. 

ساڵی ڕابردوو گرنگ ترین بومه‌له‌رزه‌ له‌ کرماشان هاتووه‌ و به‌ هێزی ۷.۳ ڕيشتر بوو که‌ ناوچه‌ی قه‌سری شیرین و سه‌رپێڵیزه‌هاوی گرته‌وه‌ و به‌م هۆیه‌وه‌ زیاترین زه‌ره‌ر و زیان به‌ خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ گه‌یشت.

هه‌روه‌ها دوای بومه‌له‌رزه‌که‌ی کرماشان له‌ هه‌جده‌کی کرمان بومه‌له‌رزه‌یه‌ک به‌ هێزی ۶ ڕیشتر هات که‌ ئه‌ویش زیانی له‌گه‌ڵ بوو. دواتر بومه‌لرزه‌یه‌ک به‌ هێزی ۵ ڕیشتر له‌ ده‌ورووبه‌ری شاری تارانی دا.

له‌ هه‌جده‌کی کرمان دوو جار دیکه‌ش بۆمه‌لرزه‌ به‌ قورسی ۶.۲ ڕیشتر و ۵.۹ ڕیشتر لێیدایه‌وه‌.

شاره‌زایان له‌ سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌ن که‌ بۆمه‌لرزه‌کانی ساڵی ڕابردووی تاران به‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌و قڵه‌شه‌ گه‌ورانه‌ بووه‌ که‌ پێشبینی کرابوو، ڕووبدات.

ساڵی ڕابردوو ۳۲۴ بومه‌له‌رزه‌ی سه‌روو ۴ ڕیشتر ئێران هاتووه‌ که‌ ۳۶ دانه‌یان سه‌روو ۵ ڕیشتر بوون.

ئێران به‌ هۆی بوون له‌ ڕێگه‌ی زنجیره‌ کێوه‌کانی هیمالیا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا و ئاڵپ له‌ ئه‌ورووپا له‌ سه‌ر ڕێگه‌ی بۆشایه‌کانی ئه‌م دوو زنجیره‌ کێوه‌ زه‌به‌لاحانه‌ دایه‌ و مه‌ترسی بومه‌له‌رزه‌ی له‌ سەرە.

News Code 17802

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 8 =