زەریف سەرەخۆشی لە نێچیرڤان بارزانی کرد

وەزیری دەرەوەی ئێران پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان نارد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, دەقی پەیامی سەرەخۆشی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کردستان بەم شێوه بڵاو بووەتەوە.
بەڕێز جەنابی نێچیرڤان بارزانی
سەرۆک وەزیری هەرێمی کوردستان
هەواڵی کۆچی لە ناکاوی برای بەڕێزتان کۆچکردوو دڵۆڤان بارزانی بووە هۆی خەم و پەژارە. ئەم ڕووداوە دڵتەزێنە لە ئێوە و بەجێماوان و هەموو گەلی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی دەکەم و بۆ ئەو کۆچکردووە ڕەحم و بەخشینی خودا و بۆ بەڕێزتان و بە جێماوان سەبووری ئاواته خوازم.

News Code 17801

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 5 =