کۆشکی سپی پلانه‌کانی ئەمریکا لە سووریا تاوتوێ ده‌کات

کۆبوونه‌وه‌ی لێکدانه‌وه‌ی پلانه‌کانی به‌رده‌م ئه‌مریکا له‌ سووریا له‌ لایه‌ن گرووپی ئه‌منیه‌تی کۆشكی سپی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ نه‌شناڵ، گرووپی ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا ئه‌مڕۆ سێ شه‌مه‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌ک سه‌باره‌ت به‌ پلانه‌کانی ئه‌مریکا له‌ سووریا به‌ڕێوه‌ ده‌بات.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌م کۆبوونه‌وه‌ له‌ حاڵێکدا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت که‌ ترامپ ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ به‌ زوویی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ سووریا ده‌کشێنه‌وه‌.

به‌م حاڵه‌شه‌وه‌ به‌رپرسێکی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند که‌ هه‌رجۆره‌ کشانه‌وه‌یه‌کی ئه‌مریکا له‌ سووریا په‌یوه‌ندی به‌ شکستی داعشه‌وه‌ هه‌یه‌.

ئه‌و هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ قسه‌کانی ترامپ هیچ لێدوانێکی نه‌دا.

ترامپ حه‌فته‌ی ڕابردوو له‌ میانه‌ی قسه‌کانی وتی: ئێمه‌ خه‌ریکین به‌ سه‌ر داعشدا زاڵ ده‌بین و به‌ زوویی له‌م وڵاته‌ ده‌کشینه‌وه‌، ڕێگە بدەن هاوپه‌یمانه‌کانمان درێژه‌ به‌م کاره‌ بده‌ن. ئێمه‌ ڕۆژێک دێت که‌ سه‌د له‌ سه‌د ئه‌و شوێنانه‌ی ناویان ناوه‌ خه‌لافه‌ت و به‌ ده‌ست داعشه‌وه‌یه‌ ئازاد ده‌که‌ین.

News Code 17800

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 4 =