هاوکاری سه‌ربازی عێراق، ئه‌ردۆن، کوه‌یت و عه‌ره‌بستان دوای داعش

وه‌زیری ناوخۆی عێراق ڕایگه‌یاند که‌ ڕێککه‌وتن نامه‌یه‌کی سه‌ربازی هاوبه‌ش له‌ نێوان به‌غدا، عه‌ره‌بستان، کوه‌یت و ئه‌ردۆن سه‌باره‌ت به‌ هاوکاری سه‌ربازیی بۆ ئه‌منیه‌تی سنووره‌کان واژۆ کراوه‌.

به‌ ڕاپۆرتی مێهر له‌ سپۆنتیک، قاسم ئه‌عره‌جی، وه‌زیری ناوخۆی عێراق له‌ میانه‌ی کردنه‌وه‌ی که‌رگه‌یه‌ک له‌ که‌ربه‌لا جه‌ختی کرد: ڕێککه‌وتنێکی ئه‌منی چوار قۆڵی له‌ نێوان عێراق، ئه‌ردۆن، کوه‌یت و عه‌ره‌بستان به‌ مه‌به‌ستی پاراستنی سنووره‌کان بۆ دوای داعش واژۆ کراوه‌.

ئه‌و له‌ درێژه‌دا زیادی کرد: قۆناغی دوای داعش پێویستی به‌وه‌یه‌ که‌ سنووره‌کان کۆنترۆڵ بکرێت و هاوکاری له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بستان و کوه‌یت و ئه‌ردۆن ده‌که‌ین.

ئه‌عه‌ره‌جی هه‌روه‌ها جه‌ختی کرد: ساڵی ۲۰۱۸ ساڵی پشتیوانی له‌ هێزه‌ سنوورییه‌کان و هاوکاری کردن له‌گه‌ڵ هه‌موو دراوسێیەکان دەبێت

News Code 17798

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 9 =