کوژرانی ۸۲ داعشی له‌ که‌رکووک

له‌ دوایین ئۆپراسیۆنی حه‌شدی شه‌عبی له‌ پارێزگای که‌رکووک ۸۴ ئه‌ندامی تیرۆریسته‌کانی داعش کوژران.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ یه‌ومولسابع، حه‌شدی شه‌عبی ڕایگه‌یاند که‌ له‌ دوایین ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی خۆیان لانی که‌م ۸۲ تیرۆریستیان کوشتووه‌ که‌ چه‌ند فه‌رمانده‌ی داعشی تێدا بووه‌.

 هێزه‌کانی عێراق له‌ که‌رکووک و شاری حه‌ویجه‌ و دوو ناوچه‌ی ڕه‌شاد و ڕیاز له‌ نێوان ۲۴ بۆ ۲۷ی مارس ۱۸ ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی ئه‌نجام بووه‌ که‌ له‌م نێوانه‌دا ۸۲ داعشی کوژراون و ۲ که‌سیشیان بریندار بوون.

هه‌روه‌ها چه‌کی زۆر له‌ تیرۆریسته‌کان گیراوه‌ و ئۆتۆمبیلێکی بۆمب ڕێژ کراو ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌. هێزه‌کانی عێراق ڕایانگه‌یاندووه‌ که‌ ئۆپراسیۆنه‌کان دوای وه‌رگرتنی زانیاری ورد له‌ خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ که‌ شوێنی خۆحه‌شاردانی تیرۆریسته‌کانی داعش ئه‌نجام بووه‌.

ئه‌م ئۆپراسیۆنه‌ له‌م گوندانه‌ ئه‌نجام بووه‌: عاقولیه، عزیزییه، سرود ، ته‌ل نوور، حه‌لوات، بیر مه‌هدی، ده‌ب که‌بیر، ته‌ل قه‌ساد، خه‌ربه عه‌زیز، وادی خه‌ناجه‌ر، ته‌ویربه، وادی خه‌فه، زاب، جه‌راد ، هور سه‌فن، مه‌جمه‌ع کوردستان، مه‌جمه‌ع شه‌هید، جواله سوفلا، ده‌کمات و حه‌سینیه.

هه‌روه‌ها له‌م ئۆپراسیۆنه‌ فه‌رمانده‌ی داعشییه‌کان و به‌رپرسی ئه‌منی داعشییه‌کان له‌ ناوچه‌ی ڕیاز له‌ شاری حه‌ویجه‌ کوژران.

News Code 17796

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 7 =