ده‌مانه‌وێت پێشمه‌رگه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ ناوچه‌ جێناکۆکه‌کان

وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش رایگەیاند كە ئەوان خواستی ئەوەیان هەیە، هێزەكانی پێشمەرگە بگەڕێنەوە ناوچە جێناكۆكەكانی نێوان هەرێمی كوردستان‌و عێراق.

به‌ راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له‌ شارپرێس، رایان دیلۆن راشیگەیاند: بۆ ئەو مەبەستە كار لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان‌و عێراق دەكەن، بۆ ئەوەی هەماهەنگی بكەن‌و هێزەكانی پێشمەرگە بگەڕێنەوە ناوچە جێناكۆكەكان.

قسەكانی وتەبێژی هاوپەیمانی، كە ئەمریكا سەرۆكایەتی دەكات لەكاتێكدایە، ماوەیەكە دەنگۆ هەیە، هێزەكانی پێشمەرگە دەگەڕێنەوە ناوچە جێناكۆكەكان، بەتایبەتی شاری كەركوك.

رایان دیلۆن لەمیانی لێدوانێكی رۆژنامەوانی ئەوەشی ڕاگه‌یاند: ئەوان دەیانەوێت ناوچە جێناكۆكەكان لەمەترسی داعش بپارێزن، بۆیە خواستی ئەوەیان هەیە هێزەكانی پێشمەرگە بگەڕێتەوە ناوچە كێشە لەسەرەكان.

هێزی پێشمەرگەی هه‌رێمی كوردستان لەدوای رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر لەناوچە كێشە لەسەرەكان كشانەوە، ئەوەش دوای ئەوەی سوپای عێراق‌و خەشدی شەعبی هێرشیان كردە سەر ئەو ناوچانە.

News Code 17795

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 0 =