به‌رده‌وام ده‌بین له‌ پێوشوێن گری تیرۆریسته‌کان

سه‌رۆک کۆماری تورکیا ڕایگه‌یاند: ده‌ست له‌ به‌دواچوونی گرووپه‌ تیرۆریسته‌کان هه‌ڵناگرین.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئاناتۆلی، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌ ڕێوڕه‌سمی کردنه‌وه‌ی ۸۰ قوتابخانه‌ و ۵۹ هۆڵی وه‌رزشی له‌ ئه‌ستانبۆل جه‌ختی کرد: به‌ به‌هێز بوونی تورکیا کێشه‌ و ئاسته‌نگه‌کانیش زیاتر ده‌بێته‌وه‌. کارمان ئاسان نییه‌، بڕوانن له‌ کوێوه‌ به‌ کوێ گه‌یشتووین.

ئه‌و له‌ درێژه‌دا جه‌ختی کرد: ده‌ست له‌ به‌دواداچوونی گرووپه‌ تیرۆریسته‌کان هه‌ڵناگرین، ئه‌وان بۆ سووریا و عه‌فرین و شه‌نگال هه‌ڵاتوون، به‌ تایبه‌ت به‌ ده‌وڵه‌تی عێراقمان وتووه‌ که‌ ئه‌گه‌ر ئێوه‌ کێشه‌ی په‌که‌که‌ چاره‌سه‌ر به‌که‌ن خۆمان چاره‌سه‌ری ده‌که‌ین بۆ ئه‌م کاره‌ش له‌ که‌س مۆڵه‌ت وه‌رناگرین.

ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به‌ ئۆپراسیۆنی عه‌فرین وتی: ۳۸۷۲ تیرۆریستمان کشتووه‌ و به‌رده‌وام ده‌بین له‌م کاره‌. تورکیا له‌ داهاتوودا گۆڕانکاری بنه‌ڕه‌تی زۆر له‌ ڕووی سیستمی په‌روه‌رده‌وه‌ به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت.

ئه‌و زیادی کرد: هێزه‌کانی پۆلیسی تورکیا له‌ ۲۴ کاتژمێری ڕابردوودا زیاتر له‌ ۳۰ که‌سیان به‌ هۆی ده‌ستێوه‌ردان له‌ کوده‌تاکه‌ی ساڵی ۲۰۱۶ ده‌ستگیر کردووه‌.

News Code 17794

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 9 =