هه‌وڵی دوژمنایه‌تی نێوان پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق شکستی هێنا

سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق جه‌ختی کرد که‌ هه‌وڵه‌کان بۆ نانه‌وه‌ی دوژمنایه‌تی له‌ نێوان هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی شکستی هێنا.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سومرییه‌ نیوز، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق وتی: دوای ئه‌وه‌ی ئاسته‌نگه‌کانمان تێپه‌ڕاند لاپه‌ڕه‌ی نوێمان کرده‌وه‌ و دڵنیاین که‌ له‌ قۆناغی ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی عێراقیش سه‌رکه‌وتوو ده‌بین.

ئه‌و زیادی کرد: جیهان چاوه‌ڕوانی دابه‌ش کردنی عێراق بوو، به‌ڵام ئێمه‌ توانیمان به‌ یه‌کگرتوویی و به‌رگری به‌ سه‌ر ئه‌م کێشانه‌دا سه‌رکه‌وین.

سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ئاماژه‌ی دا: هه‌وڵه‌کان بۆ نانه‌وه‌ی دوژمنایه‌تی له‌ نێوان هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی شکستی هێناوه‌ و ئێمه‌ له‌ هه‌موو هێزه‌ عێراقییه‌کان داوا ده‌که‌ین تاکوو هه‌موو هه‌وڵی خۆیان بۆ دابین کردنی ئارامی و سه‌قامگری له‌ وڵاته‌که‌یاندا بده‌ن و گوێ به‌و پڕۆپاگه‌ندانه‌ نه‌ده‌ن که‌ ده‌یانه‌وێت بێ هیوایان بکه‌ن.

News Code 17792

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 8 =