ڕۆژنامه‌ی کوردیی چاودێر داخرا

ڕۆژنامه‌ی چاودێر پاش ۱۳ ساڵ له‌كاركردن، به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی راگیرا.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر،ڕۆژنامه‌ی چاودێر كه‌ مه‌لا به‌ختیار خاوەن ئیمتیازو سەرنوسەری ڕۆژنامه‌كه‌یه‌، به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه‌ بڕیاریدا كاره‌كانی له‌بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌كه‌ ڕابگرێت.

له‌ هه‌واڵه‌کاندا  له‌مباره‌وه‌ هاتووه‌: چاودێر له‌مه‌و به‌دوا  ته‌نها به‌شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی به‌رده‌وام بێت.

له‌وباره‌یه‌وه‌ مه‌لا به‌ختیار له‌ڕۆژنامه‌دا نوسیویه‌تی: "گیرفانمان لەمە زیاتر بڕی نەكردو ئێمەش وەك چاپەمەنی دیكە پەكی كاتیمان كەوت، دڵنیاین شەش مانگی دیكەش قەرزەكانمان پێناردێتەوە".

هه‌فته‌نامه‌ی چاودێر كه‌ هەفتەنامەیەكی سیاسی، رووناكبیری و كۆمەڵایەتی بوو، لە ۴ی تشرینی یەكەمی ساڵی ۲۰۰۴دا یەكەم ژمارەی بڵاوكرایەوە.

News Code 17790

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 10 =