حەیدەر عەبادی سەرەخۆشی لە نێچیرڤان بارزانی کرد

بۆ کۆچی دوایی دلۆڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق سەرەخۆشی لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەری فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان،حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە و پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی ئاڕاستەی نێچیرڤان بارزانی و بنەماڵەکەی کردووە.

ئاماژەش دراوە کە عەبادی هیوای خواستووە ئەمە دوایین کۆستی بنەماڵەی بارزانی بێت.

ئەمڕۆ دلۆڤان ئیدریس بارزانی برای نێچیرڤان بارزانی بەهۆی جەڵتەی دڵەوە لە تەمەنی ٥٢ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

News Code 17786

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 12 =