ئیسرائیل دەوڵەتی تیرۆرە

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند: ئۆپراسیۆنی سەربازی ئەو وڵاتە لە ناوچە باکوورییەکانی سووریا، لەوانە تەلەعفەر درێژەی دەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەریی دۆغان، ڕەجەب تەیب ئەدرۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کە لە شەشەمین کۆنگرەی پارتی داد و گەشە لە ئادانا قسەی دەکرد ڕایگەیاند: هەندێک لە شەڕی تورکیا دژی تیرۆریزم نیگەرانن.

وتیشی: کەسانێک لە میوانداری لە تیرۆریستەکان دەکەن لە کۆشکەکانیان باشتر وایە خۆیان کۆ بکەنەوە. ئێمە لە گەڵ ئەوانە دۆستین کە لە گەڵمان دۆستن بەڵام کەسانێک کە هەڵە دەکەن دۆستمان نین. سەرۆک کۆماری ئیسرائیل کە بەردەنگی منیش نییە قسەیەکی کردووە. بە ئەو قسەیە کە کردوویەتی سەرەنج بدەن: سوپای ئەوان (سوپای ئیسرائیل) هیچ زوڵمێکی نەکردووە. واتا ئەوان چاویان هەیە بەڵام نابینن، گوێیان هەیە بەڵام نابیسن. سوپای ئیسرائیل و دەسەڵاتی ئیسرائیل تەنیا بەرانبەر زوڵم لێکراوان هێزیان هەیە. دەردی ئیسرائیل و ناتانیاهۆ دەردی تیرۆر نییە چونکوو خۆیان دەوڵەتی تیرۆرن.

News Code 17785

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 2 =