گواستنەوەی ٥٠٠ ژنی ئێزدی ئازاد کراوی دەستی داعش بۆ ئەڵمانیا

نوێنەری ئێزدی شەنگال لە مەجلیسی عێراق، ڕایگەیاند : ڕەوتی گواستنەوەی ژنانی ئێزدی ئازاد کراوی دەستی داعش بۆ ئەڵمانیا درێژەی هەیە و بەم زووانە ٥٠٠ کەس لە ئەوان بۆ ئەو وڵاتە دەگوازرێنەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڤیان دەخیل نوێنەری کوردی ئێزدی شەنگال لە مەجلیسی عێراق لە وتووێژ لە گەڵ کەناڵی تەلەڤیزیۆنی ڕووداو وتی کە بە پێی بەرنامەی هەرێمی کوردستان ژنانی کوردی ئێزدیی ئازاد کراوی دەستی داعش بۆ وەرگرتنی یارمەتی و دەرمانی دەروونناسی و جەستەیی لە ئەڵمانیا، دەگوازرێنەوە بۆ ئەو وڵاتە و تا ئێستا لە چوارچێوەی ئەو بەرنامە ١٥٠٠ ژنی ئێزدی گواستراونەتەوە بۆ ئەڵمانیا.

بە وتەی هوێنەری کوردانی ئێزدی لە مەجلیسی عێراق، دەوڵەتی عێراق لە ساڵی ٢٠١٧، ٣ ملیار دینار بوودجەی بۆ کڕین و ئازاد کردنی ئێزدییەکانی دیلی دەستی داعش تەرخان کردووە و بەغدا هیچ یارمەتییەکی تری بۆ ئازدی ئەوان نەکردووە

News Code 17784

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 1 =