بێ ڕووسیا تورکیا دەستی بە عەفرین نەدەگەیشت

ڕاوێژکارێکی باڵای ئەردۆغان سەبارەت بە ڕۆڵی ڕووسیا لە عەفرین وتی: ئەگەر ڕووسیا ئاسمانی عەفرینی بۆ نەدەکردینەوە، یەک فڕۆکەشمان نەدەتوانی ناوچەکە بۆردمان بکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ئاناتۆلی، ئێلینۆر چویک، ڕاوێژکاری باڵای ئەردۆغان سەبارەت بە عەفرین و باب وتی: ڕووسیا لەم دوایە سەڵماندی دۆستی تورکیایە. لە سەدا سەد ڕووسیا بە دۆستی تورکیا دەزانم.

ئەو زیادی کرد: ئەگەر ڕووسیا ئاسمانی عەفرینی بۆ نەدەکردینەوە، یەک فڕۆکەشمان نەدەتوانی ناوچەکە بۆردمان بکات.

ئەم کەسایەتییەتورکە هەروەها وتی: چی دیکە تورکیا لە سووریا یەکجار بەهێزە. بە تەواوی لەوێین. سوپای بەهێزی ئێمە چووەتە تورکیا و داهاتووی ئێمەی بە تەواوی مسۆگر کردووە. ڕاستە ٥٦ سەربازی تورکیا لە عەفرین کوژران بەڵام ئەگەر نەدەچووین پەکەکە دواجار لە عەفرینەوە هەزاران سەربازی دەکوشتین.

News Code 17780

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 5 =