پێوەندی تەلەفۆنی ئەردۆغان و ترامپ لە سەر سووریا

سەرۆک کۆماری تورکیا لە پێوەندی تەلەفۆنی لە گەل هاوتا ئەمریکییەکەی خۆی، سەبارەت بە پرسی ناوچەیی و پێوەندی دوو لایەنە وتووێژیان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەری دۆغان، دوابەدوای لێدوانی ئەم دواییانەی دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە سەر چوونە دەرەوەی هێزە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە لە سووریا، بە پێی زانیارییەکان لە بنکەی سەرۆک کۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیالە پێوەندی تەلەفۆنی لە گەڵ ترامپ، سەبارەت بە پرسی ناوچەیی و پێوەندی دوو لایەنە وتووێژیان کرد.

لە ئەو پێوەندیە تەلەفۆنییەدا سەرۆک کۆمارەکانی تورکیا و ئەمریکا لە سەر دوایین گۆڕانکارییەکان لە سووریا و عێراق سەبارەت بە پرسی شەڕ دژی تیرۆریزم وتووێژیان کردووە و لە سەر پەرەپێدان بە هاوکاری و هاوئاهەنگییەکانی دوو وڵات بە پێی هاوبەشی دوو وڵاتەکە لە بوارە جیاوازەکاندا جەختیان کردووە.

کۆشکی سپی هەروەها ڕایگەیاندووە: گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و هاوکاری ستراتیژیکی نێوان تورکیا و ئەمریکا بابەتی ئەو پێوەندیە تەلەفۆنییە بوو.

News Code 17774

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =